abbas kamandi

جەوری حەبیب Lyrics

جەوری حەبیب video

Votes:
0
Wrong lyrics?

abbas kamandi - جەوری حەبیب lyrics

جەوری حەبیب
کەلام: شێخ ڕەزا تاڵەبانی
(ترانه از سایت listenpersian.net) ئەمکوژێ حوکمە ئەزانم بە خودا جەوری حەبیب
بەسە سا لە ڕێی خودا، دەس لە یەقەم بەردە تەبیب
تاڵعم نەحسە ئەترسم کە لەژێر باری فراق
بمرم و ڕۆژێ نەبێ دەوڵەتی وەسڵم وە نەسیب
وەرە دەستت بنە نێو دەستم و پێکەو بدوێن
با وەکوو سوفرە لە داخا بدڕێ ورگی ڕەقیب
چاوی فەتانە و یا نەرگسی جادویە هەتە
چوو بە یەک عیشوە ئەدا زاهیدی سەد ساڵە فەریبabbas kamandi - جەوری حەبیب - http://motolyrics.com/abbas-kamandi/_2e82de7-lyrics.html
متن ترانه و آهنگ از سایت Listen Persian
تا لە تۆ دورە دڵی غەمزەدە ئەی ڕاحەتی گیان
مەشرق و مەغربە مابەینی لەگەڵ سەبر و شەکیب
بێ فەراز نابێ نەشیب، ئەم قسە تەحقیقە بەڵام
من لە ڕێی عەشقی تۆ نەمدی بە خودا غەیری نەشیب
شێخ ئەگێڕێتەوە گەر چاوی بە زوڵفت بکەوێ
خرقە و سوبحە بە زونار و چلیپا و سەلیب
تاقەتم تاقە لە ژێر باری خەمانا گوڵەکەم
بکە ڕەحمێ بە دڵم، چاکە تەڕەحوم بە غەریب

Write a comment

What do you think about song "جەوری حەبیب"? Let us know in the comments below!

Recommended songs